کوردستانی

ئەفسەرێکی پێشمەرگە دەستڕێژی گوللـە لە بانکێک دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەفسەرێکی پێشمەرگە دەستڕێژی گوللـە لە بانکێک دەکات
مەودا میدیا-

لە بانکی چەمچەماڵ لەکاتی وەرگتنی مووچە، گرژی لەنێوان دوو ئەفسەری پێشمەرگە دروستدەبێت و یەکێک لە ئەفسەرەکان تەقە لە بانکەکە دەکات، بەپێی زانیارییەکان ئەو کەسانەی گرژییەکەیان دروستکردووە دەستگیرکراوان.

بەگوێرەی هەواڵێکی کوردسات نیوز، لەکاتی وەرگرتنی مووچە گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان دوو ئەفسەری لیواکان لە بانکی چەمچەماڵ دروستبوو و پاشان یەکێک لە ئەفسەرەکان دەستڕێژی گولـلەی لە بانکەکە کردووە، بەھۆی تەقەکردنەوەکەوە ھیچ کەسێک بریندار نەبووە، بەڵام زیان بەر بینای بانکەکە کەوتووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەدوای تەقەکردنەکە کارمەندەکانی بانکی چەمچەماڵ دەستیان لە کارھەڵگرت و داوایان کرد لێپێچینەوە لەگەڵ ئەو ئەفسەر و پێشمەرگەنەدا بکرێت دەمەقاڵێ و دەستڕێژی گولـلەیان کردووە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، سەرجەم ئەو ئەفسەر و پیشمەرگەنەی لە بانکی چەمچەماڵ گرژیان دروستکردووە و ئەو ئەفەسەرەشی تەقەی کردووە دەستگیرکراون.

ر. ئ

Qaiwan
Qaiwan