کوردستانی

پۆلیسی سلێمانی بۆ دۆزینەوەی تۆمەتبارێک داوای هاوکاریی لە هاوڵاتییان دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


پۆلیسی سلێمانی بۆ دۆزینەوەی تۆمەتبارێک داوای هاوکاریی لە هاوڵاتییان دەکات
مەودا میدیا-

پۆلیسی سلێمانی لە ئاگادارینامەیەکدا داوا لە هاوڵاتییان دەکات کە هاوکارییان بکەن لە دۆزینەوەی تۆمتبارێک بەناوی (رێباز سدیق)، بە وتەی پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارەکە هەڵهاتووە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی وێنە و ناسنامەی تۆمەتبارێکی بڵاوکردەووەتەوە و رایدەگەیەنێت "ئەم تۆمەتبارە بەناوی (رێباز سدیق نەسروڵڵا)یە و لەدایكبووی 1982 دانیشتوی شاری سلێمانییە داواكراوە بە بڕیاڕی دادوەر و بەپێی مادەی 411 لە یاسای سزادان كە ناوبرا هەڵهاتووە بۆ شوێنێكی نادیار".

پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاندووە، داوا لە ھاوڵاتییان دەكەین هاوكارمان بن بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتبارەکە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەكاتی بوونی هەر زانیارییەك لەسەر تۆمەتباری ناوبراو  پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنانەوە بكەن (0533193148، 0533194011) یان  بەشی پۆلیسی فریاكەوتن ژمارە 104 و بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان ژمارە 10.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan