کوردستانی
کاتی دابەزینی نرخی بەنزین راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
وتەبێژی بەنزینخانەکانی شاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەدوای کاتژمێر 4:00ی ئێوارەی ئەمڕۆوە لە شاری سلێمانی نرخی هەموو جۆرەکانی بەنزین 50 دیناری لێدەبێتەوە و دادەبەزێت.
وتەبێژی بەنزینخانەکانی شاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەدوای کاتژمێر 4:00ی ئێوارەی ئەمڕۆوە لە شاری سلێمانی نرخی هەموو جۆرەکانی بەنزین 50 دیناری لێدەبێتەوە و دادەبەزێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە بەهمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی لە لێدوانێکدا بۆ مەودا میدیا رایگەیاند "كاتژمێر 4:00ى پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ نرخى سه‌رجه‌م جۆره‌كانى به‌نزین بۆ هه‌ر لیترێك 50 دینار داده‌به‌زێت".
بە وتەی بەهمەن قادر "به‌نزینى سوپه‌ر له 1400 دیناره‌وه ده‌بێته 1350 دینار، به‌نزینى موحه‌سه‌ن له 1255 دیناره‌وه ده‌بێته 1205 دینار، به‌نزینى نۆرماڵ له 1075 دیناره‌وه ده‌بێته 1035".
لەبارەی هۆکاری دابەزینەکەی رایگەیاند "له‌گه‌ڵ دابه‌زینى بۆرسه نرخى به‌نزینیش داده‌به‌زێت هاوكات ئێمه‌ش بازرگانین و ده‌مانه‌وێت به‌نزینه‌كه‌مان بفرۆشرێت له‌به‌ر ئه‌وه هه‌رزان بووه".
ر. ئ
بیروڕا


