کوردستانی
گەنجێک بە تۆمەتی تەقەکردن دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای دهۆک دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند بە تۆمەتی تەقەکردن لەدوای ئەوەی لەگەڵ چەند کەسێکدا دەبێتە دەمەقاڵێیان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 29ی ئەیلولی 2022 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای دهۆک رایگەیاند "دوای دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان گەنجێكی تەمەن 21 ساڵ و چەند كارمەندێكی خواردنگەیەك لە سەنتەری شاری دهۆك، ئەو گەنجە گەڕاوەتەوە ماڵەوە و چەكێكی جۆری كڵاشینكۆفی هێناوە و بەشێوەیەكی هەڕەمەكی تەقەی كردووە".
ئاماژە بەوەشکراوە "دوابەدوای ئەو رووداوە هێزەكانی پۆلیس ئەو تاوانبارەیان بەپێی مادەی 405 لەیاسای سزادانی عیراقی دەستگیركردووە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە، هەروەها ئەو رووداوی تەقەكردنەوە هیچ زیانێكی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە".
س.ر

بیروڕا