کوردستانی
چوار کەس بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی چوار تۆمەتباری راگەیاند بە تۆمەتی دزیکردن کە لە چەند شوێنێکی جیاوازی شاری سلێمانی دزیانکردووە.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی چوار تۆمەتباری راگەیاند بە تۆمەتی دزیکردن کە لە چەند شوێنێکی جیاوازی شاری سلێمانی دزیانکردووە.
لە راگەیەندراوەکەی ئاسایشی سلێمانی هاتووە "لە چوارچێوەی هەوڵەکانی هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی بە مەبەستی پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتییان لە دوو کردەوەی جیاوازدا چوار تۆمەتبار دەستگیرکران".
ئاماژە بەوەکراوە "سێ لە تۆمەتبارەکان بەناوی (د ، و ،ع) و(م ، ج ، ح ) و (ھ ، ھ، ئ) دانیشتوی ناحیەی تەکیەی کاکەمەندن باندێکێ دزیکردنیان پێکهێنابوو لە شاری سلێمانی لەم شوێنانە دزیانکردبوو لە مزگەوتی رەحمان لە گەڕەکی کانی کوردە لە مزگەوتی فیردەوس لە گەڕەکی راپەڕین لە مەحەلێکی چیمەنتۆ و چەو و لم کە خاوەنداریەتییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ مامی یەکێک لەتۆمەتبارەکان لەگەڵ دزینی ماتۆڕسکیلی هاوڵاتییان
لەکاتی لێکۆڵینەوەدا یەکێک لەتۆمەتبارەکان ئاشکرای کرد لەلایەن تۆمەتبار (ھ ، ھ ، ئ) دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەری".
ئەوەشخراوەتەڕوو "لە کردەوەیەکی دیکەی هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی تۆمەتبارێکی دیکە بەناوی (ج ، ئ ، ج ) ی دانیشتوی گەڕەکی پیرادییەکانی ناحیەی شۆڕشیان دەستگیرکرد هەستاوە بەدزینی ماتۆڕسکیلی هاوڵاتییان و پاش تەلەفکردن و پارچەپارچە کردنیان ویستوێتی لەبازاڕدا بیفرۆشێت".
ئاسایشی سلێمانی راگەیاندووە "تۆمەتبارەکان سەرجەمیان لەسەر داوای یاسای هاوڵاتییان و بەبڕیاری بەڕێز دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوە بەپێی مادەکانی 393 و 446 لە یاسای سزادان گیراون و ڕاگیراون لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە".
ئەوەش هاتووە "ماتۆڕسکیلێک و چەندین پارچەی ماتۆڕسکیل کە دزرابوون لەلایەن تۆمەتبارەکانەوە چەندین کەلوپەلی سەربازیش بە بڕیاری دادوەر لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستیبەسەردا گیراوە".
س.ر
س.ر
بیروڕا


