کوردستانی
بەهۆی قەرزەوە کارەبای 200 شوێن بڕا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت لە دوو رۆژی ڕابردوودا كارەبای 200 شوێن و بینای بازرگانی بڕدراون بەهۆی ئەوەی قەرزی زۆری کارەبایان لەسەربووە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت لە دوو رۆژی ڕابردوودا كارەبای 200 شوێن و بینای بازرگانی بڕدراون بەهۆی ئەوەی قەرزی زۆری کارەبایان لەسەربووە.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی ئەنور حەمە سەعید، سەرۆكی لیژنەی هەڵمەتی لابردنی سەرپێچیی زیادەڕۆیی سەرتۆڕەكانی كارەبا ئاشكرایكرد "دوای پیكهێنانی لیژنەیەك بۆ نەهێشتنی سەرپێچی و زیادەڕۆیی لە بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی، ئەمڕۆ پینجشەممە لە چەند شوێنێكی جیاجیای ناوشاری سلێمانی و دەوروبەری كارەبای ژمارەیەك شوێن و بینای بازرگانی بڕدران كە قەرزێكی زۆریان لەسەربووە".
ئاماژە بەوەکراوە "بەهۆی پێنەدانی قەرزی كارەبا و نەبوونی پارەی كارەباوە لە دوو رۆژی رابردوودا لە ڕێگەی لیژنەكانەوە زیاتر لە 200 شوێن و بینای بازرگانیی كارەباكانیان بە كاتی بڕدراوە كە قەرزەكانیان لە سەروو 10 ملیۆن دینارەوەیە".
س.ر
س.ر
بیروڕا


