کوردستانی
دوای حەوت رۆژ تەرمی هاوڵاتییەک دۆزرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
دوای دیارنەمانی بۆ ماوەی حەوت رۆژ بەیانی ئەمڕۆ تەرمی هاوڵاتییەک لە پشت گۆڕستانی قەڵادزێ دۆزرایەوە بەپێی وتەی کەسوکاری بێت باری دەروونی جێگیر نییە.
شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە مەودا میدیای راگەیاند "پاش ئەوە رۆژی 23/9 لە بنکەی پۆلیسی راپەڕین سکاڵا تۆمارکرا لەسەر ئەوەی هاوڵاتی (ج . ح) لەدایک بووی ساڵی 1975 رەگەزی نێر، دانیشتووی گەڕەکی راپەڕین چووەتە دەرەوە و نەگەڕاوەتەوە، دوای تێپەڕبوونی حەوت رۆژ بەسەر ونبوونەکەیدا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 30ی ئەیلولی 2022 تەرمەکەی لە پشت گۆڕستانی قەڵادزێ دۆزرایەوە کە بە وتەی هاوسەرەکەی باری دەرونی جێگیر نەبووە".
ئەوەشی خستەڕوو "پاش گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی و تەندروستی بڕیاردرا تەرمەکەی بەرێبکرێ بۆ پەیمانگای پزیشکی دادی ڕانیە بەمەبەستی هۆکاری راستەقینەی مردنەکەی، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە رێکخراوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە".
س.ر

بیروڕا