کوردستانی

بەنداوی دێوانە، ئەمساڵ ئامادەیە بۆ گلدانەوەی ئاو

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەنداوی دێوانە، ئەمساڵ ئامادەیە بۆ گلدانەوەی ئاو
مەودا میدیا- ژاڵە محەمەد

لە سەردانێکی مەیدانی بۆ قەزای دەربەندیخان وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "بەنداوی دێوانە لە قۆناغی تەواوبووندایە و ئەمساڵ ئامادەیە بۆ گلدانەوەی ئاو".

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەندوای دێوانەی کرد لە قەزای دەربەندیخان ئاماژەی بەوەکرد "ئەمساڵ بەنداوەکە بۆ گلدانەوەی ئاو ئامادەیە".

سەردانەکەی وەزیری کشتوکاڵ بۆ قەزای درەبەندیخان و بەنداوەکە لەکاتێکدایە کە بەنداویی دێوانە، لە دوای بەنداویی دەربەندیخان و دوکان سێهەم گەورە بەنداوی هەرێمی کوردستانە و  لە 2010 بڕیاری جێبەجێكردنی دراوە.

بەنداویی دێوانە دەكەوێتە باشووری قەزای دەربەندیخان، 42 مەتر بەرز و 260 مەتر پانە، تێچووی دروستكردنی 24 ملیار دینار بووە و توانای گلدانەوەی 21 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan