کوردستانی
ئێران و توركیا سنووری سیدەكان بۆردوومان و تۆبپاران دەكەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- کارزان عەبدوڵڵا
فڕۆکەکانی توركیا بۆردوومانی ناوچەیەكی ناحیەی سیدەكانی كرد و تۆپخانەکانی ئێرانیش بۆ رۆژی حەوتەم لەسەر یەك بەردەوامە لە تۆپبارانكردنی ناوچەكە.
ئەمڕۆ هەینی 30ی ئەیلولی 2022 توركیا لەڕێگەی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانەوە چیای بۆڵێی لە سنووری ناحیەی سیدەكان بۆردوومانكرد و بۆردوومانەكە دوور لە ناوچەی نیشتەجێبوون بووە و هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.
ئیحسان چەلەبی، بەڕێوبەری ناحیەی سیدەكان ئاماژەی بەوەكرد "سوپای پاسدارانی ئێران بۆ رۆژی حەوتەم لەسەر یەك بە شێوەی پچڕ پچڕ چیای سەقەڕ و بەربزین تۆپباران دەكات، بە هۆیەوە نائارامی لە ناوچەكە و بە تایبەت گوندە نزیكەكانی سنووری رۆژهەڵاتی كوردستان دروستبووە".
س،ر

بیروڕا