کوردستانی

لەبارەی کەوتنەکاری کامێراکانی هاتوچۆوە روونکردنەوە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی کەوتنەکاری کامێراکانی هاتوچۆوە روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

دوای ئەوەی هەواڵی کەوتنەکاری کامێراکانی هاتوچۆ لە شاری سلێمانی بڵاوکرایەوە سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاشکرایکرد کە ئەو کامێرانە نەکەوتوونەتەکار.

ئازاد محەمەد ئەمین، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بەپێی ئەو زانیارییانەی ئێمە لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی وەرمانگرتووە هیچ کامێرایەکی هاتوچۆ لە شاری سلێمانی نەخراوەتەکار".

ئاماژەی بەوەشکرد "تاوەکو ئێستا لیژنەی دانانی کامێرای هاتوچۆ لە بەڕێوەبەرایەتیی پارێزگای سلێمانی ماوە و نازانین لە داهاتوودا چ بڕیارێک دەدەن لەوبارەیەوە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan