کوردستانی
لە سبەینێوە خێرایی با لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان چالاک دەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەپێی پێشبیننیەکان بێت لە نیوەڕی سبەینێ شەممەوە بای باکوور و باکووری رۆژهەڵات لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەست بە چالاکبوون دەکات و رۆژی دووشەممە کۆتایی پێدێت.
پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای بواری کەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند "لە نیوەڕۆی سبەینێ شەممە 1ی تشرینی یەکەمی 2022 بای باکوور و باکووری رۆژهەڵات دەست بە چالاکبوون دەکات و لە ئێوارە بۆ شەو چالاکی زیاتر دەبێت بەپێی ناوچەکان".
ئاماژەی بەوەکرد "لە سنوورەکانی پاڕێزگای سلێمانی، هەروەها بەشی خۆرهەڵاتی پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی راپەرین و خۆرهەڵاتی پارێزگای هەولێر خێرایی با چالاک دەبێت و بەپێی سەرچاوەکان بای باکوور و باکووری رۆژهەڵات لە رۆژی دووشەممە 3ی تشرینی یەکەمی 2022 کۆتایی پێدێت".
ئەو شارەزای کەشناسە وتی "خێرایی بای باکوور و باکووری رۆژهەڵات بەمشێوە دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان لە 15کلم بۆ 30 کلم دەبێت لە کاتژمێرێکدا، هەروەها لە ناوچە دەشتایەکان 10 کلم بۆ 25 کلم دەبێ لە کاتژمێرێکدا".
س.ر

بیروڕا