کوردستانی

روونکردنەوەیەکی بەپەلە لە وەزارەتی ناوخۆوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


روونکردنەوەیەکی بەپەلە لە وەزارەتی ناوخۆوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشە بەردەوامەکانی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە، 

لە روونکردنەوەکەی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە "نوێنەر و شاندە ئیرانییەکان لە کۆبوونەوەکان و لە راگەیاندنەکانیش بە ئاشکرا و بەردەوام  هەڕەشەی لێدانی بنکەکانی ئوپۆزسیۆن و بنکەکانی ئەمریکایان کردووە، هەروەها لایەنە ئوپۆزسیۆنەکانیش ئاگاداری ئەو گەف و ھەڕەشانە بوون".

وتیشی "هەرێمی کوردستان بە هیچ شێوەیەك و ھیچ کاتێك، رەزامەندی لە سەر پێشێلکردنی سەروەری خاک و ئەنجامدانی ئەم هێرشانە نەداوە و بە تووندیش سەرکۆنەیان دەکەین".

روونکردنەوەکەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، دەربارەی  قسەکانی فەرماندەیەکی هێزەکانی ئێرانە سەبارەت بە دوا هێرشیان بۆ سەر ھەرێمی کوردستان.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan