کوردستانی

"ئەزموونی هەرێمی كوردستان گلێنەی چاوی هەموو كوردێكە فەرزە وەک گلێنەی چاو بیپارێزین"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"ئەزموونی هەرێمی كوردستان گلێنەی چاوی هەموو كوردێكە فەرزە وەک گلێنەی چاو بیپارێزین"
مەودا میدیا- 

ناوەندی هاوكاریی حزبەكانی كوردستانی ئێران راگەیەندراوێکییان بڵاوکردەوە تیادا سوپاسی خەڵکی خەڵكی باشووری كوردستان دەكەن و رایدەگەیەننن سوپاسی سەرجەم خەڵكی بەشەرەفی باشوری كوردستان و هەموو كەسانە دەكات كە بەشێوازی جۆراوجۆر هاوخەمی خۆیان ئاراستە كردین و دەرگای دڵ و ماڵەكانیان بەڕووماندا واڵا كرد.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "لەپاش هێرشی موشەكی و درۆنەكانی رژیمی ئیسلامی بۆ سەر بنكە و بارەگاكانی حیزبەكانی رۆژهەڵات لە قوڵایی خاكی هەرێمی كوردستان كە بەداخەوە ژمارەیەك پێشمەرگە و ئەندام و لایەنگری حزبەكان و ژن و منداڵ شەهید و برینداربوون، شەپۆلێكی بەرین لە هاودڵی و هاوخەمی لەلایەن خەڵكی باشووری كوردستان لەپارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەولێر و دهۆك و بەتایبەتی لەو ناوچانەی بارەگای حزبەكانی رۆژهەڵاتی لێبووە ئاراستەی حزبەكان كرا، هەر كەس لەلایەن خۆیەوە باوەشی گەرمی بۆمان كردەوە ئامادەیی خۆیان بۆ هەر جۆرە هاوكارییەك نیشاندا و بەمەش هەستی ئینسانی و نیشتمانپەروەرانە و نەتەوەیی خۆیان بە گەرموگوڕی نیشاندا".

ئەوەش هاتووە "ناوەندی هاوكاری حزبەكانی كوردستانی ئێران لەم رێگەوە سوپاسی سەرجەم خەڵكی بەشەرەفی باشوری كوردستان و هەموو كەسانە دەكات كە بەشێوازی جۆراوجۆر هاوخەمی خۆیان ئاراستە كردین و دەرگای دڵ و ماڵەكانیان بەڕووماندا واڵا كرد، ئەگەرچی هەر ئەوەشیان لێ چاوەڕوان دەكرا، سوپاسی ئەو دكتۆر و پەرستارانە دەكەین كە لەكاتی رووداوەكەدا خۆبەخشانەو بە خێرایی و بەدەمانەوە هاتن و چارەسەری بریندارەكانیان كردین".

ئاماژە بەوەکراوە "ئەم هەڵوێستە جوامێرانەی خەڵكی باشور جارێكی دیكەی ئەوەی سەلماند كە هەر خۆمان پشتوپەنای یەكترین و ئەمەش باشترین وەڵامە بۆ ناحەزانی كورد وەك كۆماری ئیسلامی كە هەمیشە هەوڵی نانەوەی ئاژاوە و دووبەرەكی لەنێوان كوردانی باشور و رۆژهەڵات و پارچەكانی دیكە دەدات، هەروەها ئەزموونی هەرێمی كوردستان گلێنەی چاوی هەموو كوردێكە و فەرزە لەسەر هەموومان وەك گلێنەی چاو بیپارێزین".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan