کوردستانی
لە رووداوێکی هاتوچۆدا پێنج کەس گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێکی تایبەتدا روویدا لە ئەنجامدا پێنج کەس کە سەرنشینی ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە بوون گیانیان لەدەستداوە.
جاسم عەلی خان، بەڕێوەبەری هاتوچۆی دەربەندیخان بە مەودا میدیای راگەیاند "پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 1ی تشرینی یەکەمی 2022 لەسەر رێگەی سلێمانی - دەربەندیخان نزیک گوندی سیارە رووداوێکی هاتوچۆ روویدا لە ئەنجامدا پێنج کەس گیانیان لەدەستدا".
ئاماژەی بەوەشکرد "رووداوەکە لەنێوان بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێکی تایبەتی جۆری تویۆتا کراون بووە سەرجەم سەرنشینی تویۆتا کراونەکە گیانیان لەدەستداوە".
س،ر

بیروڕا