کوردستانی

هەواڵێکی خۆش لەبارەی دابەشکردنی بەشەخۆراکی هاوڵاتییانەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەواڵێکی خۆش لەبارەی دابەشکردنی بەشەخۆراکی هاوڵاتییانەوە
مەودا میدیا-

 بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لەوەزارەتی بازرگانی‌ و پیشەسازیی حكومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد بەشەخۆراكی هەشتەم هاتوەو لەهەولێرەوە دەست بەدابەشكردنی کراوە.

نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لەوەزارەتی بازرگانی‌ و پیشەسازیی حكومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "بەشەخۆراكی هەشتەم هاتووە و لە هەولێرەوە دەست بە دابەشكردنی بەسەر بریكارەكان‌ و هاوڵاتییاندا كراوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "خۆراك بۆ پارێزگاكانی دیكەی هەرێمیش هاتووە، بەڵام ئەوان بەشی حەوتیان تەواونەكردوە، بۆیە هێشتا دەستیان بەدابەشكردنى نەكردوە، لەم هەفتەیەشدا بەشەخۆراكی هەشتەم لەهەموو ناوچەو پارێزگاكان دابەشدەكەین‌و ئەو مادانەی هاتون دەدرێنە هاوڵاتییان".

باسی لەوەشکردووە "زەیت‌ و برنج‌ و دۆشاوی تەماتە و فاسۆلیا و شەكر هاتووه‌ و مادەكانی دیكەیش دەگەن‌ و دابەشیان دەكەین بەسەر هاوڵاتییاندا".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan