کوردستانی

تۆپیارانی ئێران و بۆردوومانی تورکیا ناوچە سنوورییەکانی هەرێم هەراسان دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


تۆپیارانی ئێران و بۆردوومانی تورکیا ناوچە سنوورییەکانی هەرێم هەراسان دەکات
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

تۆپیارانی ئێران و بۆردوومانی تورکیا ناوچە سنوورەییەکانی هەرێمی کوردستانی هەراسان کردووە، ئەمەش وایکردووە شەش گوند چۆڵبکرێت و دوو قوتابخانەش دابخرێت.

ئیحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان بە مەودا میدیای راگەیاند "لە 24ی ئەیلولی 2022وە تۆپخانەکانی ئێران بەچڕی تۆپبارانی سنوورەکانی برادۆست دەکەن، بەوهۆیەشەوە تاوەکو ئێستا شەش گوند لەو سنوورە چۆڵکراوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "بەهۆی تۆپبارانەکانی ئێرانەوە کەرتی پەروەردە پەکی کەوتووە لەو سنوورە دوو قوتابخانە داخراون، چونکە تاوەکو ئێستاش تۆپبارانەکە بەشێوەی پچڕ پچڕ بەردەوامی هەیە".

 بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان ئەوەشی خستەڕوو "دوێنێ هەینی 30ی ئەیلولی 2022 فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا شاخەکانی گوندی بۆڵێی بە چڕی بۆردوومانکرد".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan