گشتی
کچە بێژەریک خۆی کوشت.. حەوت هەفتەیان مابوو بۆ رۆژی ئاهەنگی هاوسەرگیرییان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای ئەوەی هەواڵی خۆکوشتنی کچە بێژەرێکی ئەمەریکی بڵاوبووەوە بەناوی نینا باچولکی، کەوا چەند هەفتەیەکی مابوو بۆ رۆژی هاوسەرگیریکردنی، بووە جێگەی سەرسوڕمان و پرسیار لە شەقامی ئەمەریکی و ناو خێزانەکەشیدا، بەڵام نامەیەک وردەکاریی خۆکوشتنی و پەیوەندیی بە هاوژینی داهاتووییەوە ئاشکرادەکات.
بەپێی راگەیاندنەکانی ئەمەریکا نینا باچولکی پێش خۆکوشتنی کورتە نامەیەکی بۆ هاوژینی داهاتووی جێهێشتووە کە بەهۆیەوە هۆکاری خۆکوشتنەکەی ئاشکرا بووە.
"ئازارێکی بەرگەنەگیراو"
نینا باچولکی (تەمەن 27 ساڵ) بڕیاربوو چەند هەفتەیەکی دیکە لەگەڵ کایل هاسی دەسگیرانی ئاهەنگی هاوژینییان سازبکەن، بەڵام بووە خاوەن چیرۆکێکی مەرگەساتاوی.
نینا باچولکی (تەمەن 27 ساڵ) بڕیاربوو چەند هەفتەیەکی دیکە لەگەڵ کایل هاسی دەسگیرانی ئاهەنگی هاوژینییان سازبکەن، بەڵام بووە خاوەن چیرۆکێکی مەرگەساتاوی.
نینا پێش ئەوەی دەست بە بەلەپیتکەی دەمانچەکەیدا بنێت، نامەیەکی کورتی بۆ هاس ناردووە و وتویەتی "خۆشمدەوێی کایل سەرەڕای ئەوەی کە تۆ لەگەڵ منت کرد، ببوورە منیش ئەوەی کە دەبێت بیکەم ئەنجامیدەدەم، چونکە ناتوانم بەرگەی ئەو ئازارەت بگرم لەمەودوا".
کایل هاس کە بڕیاری دابوو لەگەڵ نینا دوای مانگێکی دیکە هاوسەرگیری بکات، باوکی دوو منداڵ بوو.
"کایل پەیوەندیی خۆشەویستی نهێنی هەبووە"
بەپێی زانیاریی راگەیاندنەکانی ئەمەریکا، کایل پەیوەندی خۆشەویستیی نهێنی هەبووە و ئەوەش وایکردووە نینا تووشی بارودۆخێکی نەرێنی نەخوازراو ببێتەوە، سەرەڕای ئەوەی ماوەی دوو ساڵیشە کێشەیان لەنێواندا هەبووە.
س.ر