کوردستانی
حزبێکی نوێ رادەگەیەندرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بڕیارە سبەینی یەکشەممە 2ی تشرینی یەکەمی 2022 کامیل حاجی عەلی، بەرپرسی پێشووی دەستەی کارگێڕی بزووتنەوەی ئیسلامی بزووتنەوەیەکی نوێی ئیسلامیی رابگەیەنێت.
دوای ئەوەی لە لەکۆنگرەی حزبەکەیان نەیتوانی سەرکەوتن بەدەست بهێنێت و گلەیی و گازندەی زۆری یاسایی لەسەر ئەنجامەکانی کۆنگرەی بزووتنەوەی ئیسلامیی هەبوو بەپێی چەند هەواڵێک کە لە میدیاکان بڵاوبووەتەوە، کامیل حاجی عەلی بڕیاریداوە بزووتنەوەیەکی نوێی ئیسلامی رابگەیەنێت.
بەپێی ئەو زانیاریانەی بڵاوکراوەتەوە سبەینێ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کامیل حاجی عەلی ئەو بزووتنەوە نوێیە رادەگەیەنێت.
س،ر

بیروڕا