کوردستانی

بەرنامەی کارکردنی موەلیدە ئەهلییەکان گۆڕانکاری بەسەردا هات

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەرنامەی کارکردنی موەلیدە  ئەهلییەکان گۆڕانکاری بەسەردا هات
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی ئاشکرایکرد نرخی ئەمپێرێک موەلیدە لەسلێمانى لەنێوان (12.500 بۆ 13.500) دەبێت، ئاماژە بەوەکراوە به‌پێی خشتەی پێدانی كارەبای موه‌لیدەش گۆڕانکارى تێداکرا.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند "ئه‌مڕۆ یەکشه‌ممه‌ 2ی تشرینی یەکەمی 2022 لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان كۆبووه‌وه‌، به‌گوێره‌ی نرخی گازوایل نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری موه‌لیدە بە(64) دینار بۆ مانگی ئەیلول دیاریكرا، كه‌ به‌تێكڕایی موەلیدە ئه‌هلییه‌كان لەنێوان (190) بۆ (210) كاتژمێڕ كاریان كردووە، بەمەش نرخی ئەمپێرێك كاره‌با لەنێوان (12.500) هه‌زار بۆ (13.500) هه‌زار دینار دەبێت و نرخی ئەمپێرێكیش لەگەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكه‌ جیاوازە به‌و پێیه‌ی به‌پێی ئه‌و پێوه‌ره‌ هه‌ژمارده‌كرێت كه‌ بۆ موه‌لیده‌كان دانراوه‌ و كاتژمێری كاركردنیان تۆمارده‌كات".

ئەوەشخراوەتەڕوو "سەبارەت بەبەرنامەی كاركردنی موەلیدەكان بۆ ئەم مانگە (تشرینى یەکەم)، موەلیدە لەکاتژمێر 12 نیوەڕۆ بۆ 1ى شەو کاردەکەن، لەگەڵ بەیانیان لەکاتژمێر 6:30 بۆ 8ى بەیانى ئەگەر کارەباى نشتیمانى کوژایەوە، موەلیدە ئه‌هلییه‌كان كارەبا بۆ هاوڵاتییان دابینبكەن‌، لەكۆبوونەوەكەشدا ئەو خاڵە دووپاتكرایەوە كە پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی (10) خولەك زیاتر بەسەر كارپێكردنی موه‌لیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە سەرپێچیكار رووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan