گشتی
گۆڕینی کەشوهەوا وایکردووە لە بەریتانیا هەنجیر و هەنار بەرهەمبهێنرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- ژاڵە محەمەد
گۆڕانکاری کەشوهەوا لە بەریتانیا بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی وایکردووە جوتیارانی وڵاتەکە بیر لە بەرهەمهێنانی هەنار و شووتی و هەنجیر بکەنەوە.
هەندێک لە سەوزە و میوەکان لە بەریتانیا بەهۆی جیاوازی کەشوهەواکەی، هەتا ئێستا لە خانووی پلاستیکی بەرهەم دێن، بەڵام گۆڕێنی کەشوهەوا وایکردووە بەشێک لەو سەوزە و میوانە جوتیارانی بەریتانی ئیتر پێویستیان بەخانووی پلاستیکی نەبێت و لە کەشێکی کراوە بەرهەم بهێنرێن.
جوتیارە بەریتانییەکان دەڵێن، لەئێستادا بۆ بەرهەمهێنانی شووتی و هەنجیر و هەنار پێویستیان بە خانووی پلاستیکی نییە، چونکە ئەو میوانە لە کەشێکی گەرم بەرهەم دێن.
لەلایەکی دیکەوە زانایان هۆشداری دەدەن و دەڵێن، ئەو هەوا وشک و گەرمەی رووی لە ناوچەکە کردووە وادەکات ئاو کەمبێتەوە و لە دەرئەنجامدا مەترسیە لە سەر بەرهەمی جوتیاران.
س.ر