کوردستانی

رەزامەندی لەسەر دەستبەکاربوونی دەرچووی بەشە پزیشکییەکان درا

مەودا میدیا - سلێمانی |


رەزامەندی لەسەر دەستبەکاربوونی دەرچووی بەشە پزیشکییەکان درا
مەودا میدیا- 

پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت ناچارکرا رەزامەندی دەربڕێت لەسەر دەستبەکاربوونی 400 دەرچووی بەشە پزیشکییەکان کە ماوەی دوو مانگە رێگری دەکرێت لە دامەزراندنیان

ئەمڕۆ یەکشەممە 2ی تشرینی 2022 راكان جبوری, پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت ناچارکرا رەزامەندی دەربڕێت لەسەر دەستبەکاربوونی 400 دەرچووەکەی بەشە پزیشکییەکان کە زیاتر لە دوو مانگە رێگری لەدامەزراندنیان دەکرد.

راکان جبوری چەند مەرجێکی بۆ دەستبەرکاربوونیان دیاریکردووە، دیارترینیان هەرچوار بەڵگەنامەکە لە کەرکوک دەرچووبێت، تاپۆی خانویەک لە کەرکوک بەناوی خۆیەوە یاخود باوکییەوە بێت، کەسوکاری شەهید و زیندانیانی سیاسی بێت، هەروەها ئەو کەسانەشی ناسنامەیان کەرکوک نییە، بەمەرجی گواستنەوەیان بۆ شارەکانی خۆیان دەستبەکاردەبن بۆ ماوەی مانگێک.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan