کوردستانی

بـه‌كارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێم راگیرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بـه‌كارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێم راگیرا
مەودا میدیا-

بە بڕیاری وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە تەواوی فەرمانگە و داموده‌زگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان به‌كارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان راگیرا.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2ی تشرینی یەکەمی 2022 جەمال ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی پۆستە و گەیاندن لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بە كوردستان24ی راگەیاند "له‌ چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی چاكسازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن بڕیاریدا به‌كارهێنانی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌ ته‌واوی فه‌رمانگه‌ و داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رابگرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو بڕیارە تەنها پڕۆژەی ئینتەرنێتی میری دەگرێتەوە کە حکومەتی هەرێم لە رێگەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بۆ فەرمانگەکانی دابین دەکات.

ئەوەشی خستەڕوو "ئەم هەنگاوەی وەزارەتی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن پاڵپشتە بەوەی کە ئەم ئینتەرنێتە پێویستە تەنیا بۆ کاروباری فەرمی بەکاربهێندرێت، ئەمەش دەچێتە چوارچێوەی بەرنامەی چاکسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بواری کارووباری فەرمیدا، بۆ ئەوەی فەرمانبەران لە کاتی دەوامی خۆیاندا سەرقاڵی کاری لاوەکی نەبن و لە خزمەتی هاوڵاتییان بن".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan