عارف قوربانی
تێكچوونی هاوسه‌نگیی هێز له‌نێوان كورد و دووژمنه‌كانی
به‌درێژایی ده‌یان سه‌ده‌یه كورد له‌سه‌ر زێدی خۆی ده‌كوژرێت، بێ ئه‌وه‌ی نیشتمانی كه‌سی داگیركردبێت، بێ ئه‌وه‌ی چاوی له توانه‌وه‌ی هیچ گه‌ل و نه‌ته‌وه و ئایینزا و گرووپێكی ئیتنیكی ناو نیشتمانه‌كه‌ی خۆیشی بووبێت، هه‌ر زلهێزێك رووی كردبێته ناوچه‌كه، كوردی كۆمه‌ڵكوژ كردووه. دەکرێت هۆكارێك له پشتی ئه‌م رق له كورد بوونه‌وه هه‌بووبێت و هێشتا خۆمان په‌یمان پێ نه‌بردووه، به‌ڕاستی جێگه‌ی پرسیاره بۆچی هه‌ر زلهێز و ده‌سه‌ڵاتدارێكی جیهان ده‌ستی گه‌یشتبێته ناوچه‌كه، كوردی كوشتووه؟ هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش جێی تێڕامانه كورد چۆن به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌موو كوشتاره‌ی گرتووه و تائێستا ماوه‌ته‌وه؟
له‌و كاته‌شه‌وه كه هه‌ردوو ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی و سه‌فه‌ویی وه‌ك دوو زلهێز ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا سه‌پاند، ئیدی به‌شێوه‌یه‌كی سیسته‌ماتیك كوردستان له‌نێوان ئه‌م دوو ئیمپراتۆرییه‌ته‌دا داگیر و دابه‌شكرا و هیچكام له‌م دوو ده‌سه‌ڵاته و به‌درێژایی ته‌مه‌نی حوكمڕانیان به‌سه‌ر كوردستاندا درێغییان له كوردكوشتن نه‌كردووه. لاپه‌ڕه‌كانی مێژوو زۆر رووداوی خوێناوییان تۆماركردووه كه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م دوو زلهێزه به‌سه‌ر كوردیان هێناوه.
دوای جه‌نگی جیهانیی یەکەمیش وه‌ك ئه‌وه‌ی كورد هۆكاری هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگ بووبێت و ده‌سه‌ڵاتدارانی جیهان وه‌ك سزا و بیانه‌وێ تۆڵه‌ی لێبكه‌نه‌وه، كوردستانیان كرد به چوار پارچه‌وه و هه‌ر به‌شێكیان لكاند به ده‌وڵه‌تێكی ناوچه‌كه‌وه. ده‌سه‌ڵاتی نه‌ته‌وه سه‌ر ده‌سته‌كانی تورك و عه‌ره‌ب و فارس، كه كورد و كوردستانیان به‌سه‌ردا دابه‌شكرا، نه‌ك رێزیان له‌وه نه‌گرت كه خه‌ڵك و خاكێكی پڕ خێروبه‌ره‌كه‌ت بووه‌تە به‌شێكی وڵاته‌كانیان و هه‌وڵبده‌ن بهپێكهوهژیانێكی ئاشتییانه سوود له توانا مرۆیی و به‌رهه‌می خاكه‌كه‌ی ببینن، به‌پێچه‌وانه‌وه كه‌وتنه هه‌وڵی پاكتاوكردنی كورد و سڕینه‌وه‌ی سیمای كوردستانییانه‌ی نیشتمانه‌كه‌ی. له‌هه‌ر یه‌ك له‌و وڵاتانه‌دا كورد چه‌ندین جار كه‌وتووەته به‌ر كۆمه‌ڵكوژی گه‌وره‌وه.
ئه‌وه‌ی وایكردووه به‌درێژایی ئه‌و مێژووه‌ی رابردوو كورد بتوانێت له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی بمێنێته‌وه و به‌رگه‌ی په‌لامار و پلانی پاكتاوكردنی بگرێت، تا ئه‌ندازه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر هاوسه‌نگیش نه‌بووبێت لێكنزیكی توانای مرۆیی و كه‌ره‌سه‌كانی جه‌نگی نێوان و كورد و دووژمنه‌كانی بووه. له رووی ژماره‌ی مرۆییه‌وه ئه‌گه‌ر كورد به ژماره له نه‌ته‌وه‌كانی دیكه تورك و عه‌ره‌ب و فارس زیاتریش نه‌بووبێت، هێنده كه‌متر نه‌بووه كه وه‌ك كه‌مینه‌یه‌ك به‌ئاسانی له‌ناو ببرێت. له رووی چه‌ك و كه‌ره‌سه‌ی سه‌ربازیشه‌وه راسته داگیركه‌رانی كوردستان سوپا و تۆپ و فڕۆکەیان هه‌بووه، به‌ڵام چه‌كی ده‌ستی كوردیش له ئاستێكدا بووه بتوانێت خۆی پێ بپارێزێت.
به‌ڵام مه‌رج نییه ئه‌وه‌ی له رابردوودا به‌سه‌ر كورددا هاتووه و به‌رگه‌ی گرتووه، بۆ داهاتووش به‌و جۆره بێت، چونكه ئێستا هاوسه‌نگیی هێزی نێوان كورد و دووژمنه‌كانی زۆر گۆڕاوه. ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به ژماره‌ی مرۆییه‌وه هه‌یه، هاوكێشه‌كه بۆ كورد پێچه‌وانه بووه‌ته‌وه، ئێستا ساڵ له‌دوای ساڵ گه‌شه‌ی خێزان و ژماره‌ی كورد به‌راورد به نه‌ته‌وه‌كانی دیكه، كه‌م ده‌بێته‌وه، یا روونتر ئه‌وه‌یه بووترێت رێژه‌ی ئه‌وان به‌رزده‌بێته‌وه. پاش دوو ده‌یه‌ی دیكه ته‌نها عه‌ره‌بی عیراق ژماره‌یان ده‌گاته ژماره‌ی كوردی هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان. هۆكار زۆرن بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی كورد و به‌شێكی په‌یوه‌ندیی به‌خودی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی خۆیه‌وه هه‌یه، به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی هێشتا خۆمان پێی بزانین، هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كه‌ی چه‌كی بایه‌لۆجی دووژمنهكانێتی.
له رووی چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازییه‌وه، پێشكه‌وتنی گه‌وره له جۆری چه‌كی ده‌ستی دووژمنه‌كانی كورددا به‌دیهاتووه. ئه‌وان خاوه‌نی مووشه‌كی زیره‌ك و درۆن و چه‌كی زۆر وێرانكه‌رن. به‌هۆی بوونی سامانی سرووشتی وه‌ك غاز و نه‌وتیشه‌وه لەژێر زه‌مینی كوردستان، ته‌ماح و چاوتێبڕی ده‌وڵه‌تانی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌سته‌ی ناوچه‌كه بۆ بەهێزترکردنی پایه‌كانی داگیركاریی زیاتر بووه.
ئه‌گه‌ر له رابردوودا سنووری نێوده‌وڵه‌تی، جیۆپۆله‌تیك، ترس له تێكچوونی هاوكێشه‌ی هه‌رێمایه‌تی و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه هۆكار بووبن بۆ ده‌ستبه‌ردارنه‌بوونیان له داگیركاریی كوردستان، له داهاتوودا وزه وه‌ك پێویستییه‌كی جیهانی پاڵنه‌ری سه‌ره‌كی ده‌بێت له مانه‌وه‌ی سیاسه‌تی داگیركاریی ده‌وڵه‌تانی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌سته‌ی ناوچه‌كه به‌سه‌ر كوردستاندا.
بۆیه له داهاتوودا ئه‌گه‌ر كورد نه‌ك بزووتنه‌وه‌ی سیاسیی جوداخواز، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هیچ هه‌ستێكی رزگاری و سه‌ربه‌خۆیی لهناخیشیدا نه‌مێنێت، به‌دڵ و به‌گیان وه‌ك هاووڵاتی ئه‌و نه‌ته‌وه سه‌رده‌ستانه‌ی نیشتمانهكهشیان داگیركردووه بیربكاته‌وه، هه‌ر به‌ر سیاسه‌تی پاكتاوكردن ده‌كه‌وێته‌وه. ئه‌گه‌ر له رابردوودا به‌هه‌ر هۆكارێك بووبێت توانیبێتی به‌رگه‌ی چه‌ندین سه‌ده‌ی ژێرده‌سته‌یی و زوڵم و سته‌می داگیركه‌ران بگرێت، پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئایا لانی كه‌م ده‌توانێت سه‌ده‌یه‌كی دیكه به‌رگه بگرێت؟
مه‌سه‌له‌ی كورد مه‌سه‌له‌یه‌كی ره‌وایه، خاك و نیشتمانه‌كه‌ی موڵكی له‌مێژینه‌ی باب و باپیرانێتی، مێژووی كورد له مێژوویی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی ناوچه‌كه كۆنتره، چۆن ده‌یپارێزێت له ته‌ماح و داگیركاریی دڕنده به‌هێزه‌كان؟ چی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بمێنێته‌وه؟ چۆن رووبه‌ڕووی چه‌كی پێشكه‌وتووی وه‌ك مووشه‌كی زیره‌ك و درۆنی دووژمنه‌كانی ده‌بێته‌وه؟ به‌چی ده‌توانێت به‌رگه‌ی ئه‌و چه‌كه بایهلۆجییانه بگرێت كه ئێستا و له داهاتوودا زیاتر له دژی ده‌خرێنه كار؟ پێویسته هه‌ر كوردێك له ئاستی خۆیه‌وه بیر بكاته‌وه و به‌دوای ده‌روازه‌ی رزگاریدا بگه‌ڕێت.
خ.غ