کوردستانی

چوار تۆن گۆشتی مریشکی بەستوو لەناوبرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


 چوار تۆن گۆشتی مریشکی بەستوو لەناوبرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی قەزای چەمچەماڵ چوار تۆن گۆشتی مریشکی بەستووی لەوباوبرد بەهۆی ئەوەی بەڕێگەی قاچاغ و ناتەندروست هاوردەکرابوون.

ئەمڕۆ یەکشەممە 2ی تشرینی یەکەمی 2022 بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی قەزای چەمچەماڵ رایگەیاند "دوای ئاگادارکردنەوەی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت و چاودێری تەندروستی لەلایەن بەشی ئابووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژائاوای سلێمانییەوە لەبوونی بارێکی مریشکی بەستووی بەرازیلی لە جۆری شاورمە و دەستبەسەراگرتنی بارەکە لەبەرئەوەی بەڕێگەی قاچاخ و بەشێوەی ناتەندروست هاوردەکراوە لە رێگەی بەڕادەوە نەگواستراوەتەوە لەئەنجامدا تەواوی بارەکە تواوەتەوە و خراپبووە و شیاو نەبوو بۆ خواردن".

ئاماژە بەوەشکراوە "دەستبەجێ هەر ئەمڕۆ لێژنە هاوبەشەکان هەستان بە لەناوبردنی بارەکە و غەرامەکردنی خاوەنەکەی و پڕکردنەوەی بەڵێننامەی دادنووس بە خاوەنی بارەکە و شۆفێرەکەی ،کە جارێکی تر بەشێوەی ناتەندروست و بەڕێگای قاچاخ شمەک هاوردەنەکەن".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan