کوردستانی
حەوت کەس بە تۆمەتی بەکارهێنانی جلی سەربازی بۆ هەڕەشەکردن دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی حەوت تۆمەتباری راگەیاند بە تۆمەتی ئەوەی بە جلی سەربازییەوە هەلیانکوتاوەتە سەر گۆڕەپانێکی سوتەمەنی،و هەڕەشەی دەست بەسەرداگرتن و داوای سەرانەدەکەن.
لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە "دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست هێزەکانی پۆلیس ، کە چەند تۆمەتبارێک بەجلی سەربازیەوە هەڵیان کوتاوەتە سەر گۆڕەپانێکی سووتەمەنی،و هەڕەشەی دەست بەسەرداگرتن و داوای سەرانەدەکەن، دەستبەجێ بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بنکەی پۆلیسی چوار چرای راسپارد، کە بە دواداچوونی ورد و بەپەلە بکەن بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران".
ئەوەشخراوەتەڕوو "دوای گەیشتنی هێزەکانی پۆلیس بۆ شوێنی مەبەست توانرا سەرجەم تۆمەتباران کە ژمارەیان حەوت کەسە دەستگیربکرێن و دەستیشبگیرێت بەسەر چەند پارچە چەکێک و ژمارەیەک فیشەک و شانەی کڵاشینکۆفدا".
لە راگەیەندراوەکدا ئەوەش هاتووە "لەئێستادا تۆمەتباران (ص،ی،ز لەدایکبووی 1987)، (ا، س،م لەدایکبووی1999) ،(خ، ک، م، لەدایکبووی 1993), ( ا، ا ،ا لەدایکبووی 2001) ، (ز،ر،ص لەدایکبووی 1973), (ب،م،خ لەدایکبووی 1999), (ن،ف،ا لەدایکبووی 1974) بە بڕیاری بەڕێز دادوەر و بەپێی مادەی 15لە یاسای چەک راگیراون و لێکۆڵینەوە لە گەڵیاندا بەردەوامە، جێی باسە تۆمەتباران وەک کارمەندی هێزە ئەمنیەکان خۆیان ناساندبوو، بەڵام کارمەندی هیچ کام لە هێزە ئەمینیەکان نین".
س.ر

بیروڕا