کوردستانی
ئەو تۆمەتبارە دەستگیرکرا کە تابلۆی هاتوچۆی دەدزی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە لەڕێگەی هاتوچۆی نێوان ناحیەی شۆڕش بۆ ناحیەی سەنگاو هێماکانی ئاگادارکردنەوەی هاتوچۆی دەدزی.
لە راگەیەندراوەکی ئاسایشی سلێمانیدا هاتووە "لەدرێژەی هەوڵەکانی هێزەکانمان بۆ پاراستنی موڵکوماڵی گشتی پاشئەوەی چەند کەسێک لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە زانیاریان پێداین و داوای لێپرسینەوەی یاساییانکرد لە تۆمەتبارێکی نەناسراو لەڕێگەی هاتووچۆی نێوان ناحیەی شۆڕش بۆ ناحیەی سەنگاو هێماکانی ئاگادارکردنەوەی هاتوچۆ لێدەکاتەوەو دەیدزێت".
ئاماژە بەوەکراوە "لەسەر فەرمانی بەڕێز بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیمان لەئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لەلایەن بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیمانەوە پەیوەندیکرا بەو کەسانەوەو پاش دڵنیابوونەوە لەزانیاریەکان لەسەر ئەوحاڵەتە دەستبەجێ تیمە تایبەتەکانمان لەلایەن بەڕێز بەڕێوەبەرەوە راسپێردران بۆ بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری لەوبارەیەوە سەرەنجام پاش تێپەڕبونی کەمتر لە کاتژمێرێک لە داواکەی هاوڵاتییان تۆمەتبارێک بەناوی (ک ، م ، ع) دانیشتووی ناحیەی شۆڕشی سەر بە قەزای چەمچەماڵ لەلایەن هێزەکانمان لە بەڕێوبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی دەستگیرکرا".
ئەوەش هاتووە "تۆمەتبارەکە لەکاتی لێکۆڵینەوەدا دانی بەتاوانەکەیدا ناو وتی ویستوێتی تابلۆکان لە بازاڕدا بە فافۆن بفرۆشێت، تۆمەتبارەکە بەبڕیاری بەڕێز دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوە بەپێی مادەی 444 لە یاسای سزادان گیراوەو راگیراوە، لەسەر بڕیاری بەڕێز دادوەر لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلەکەی و ئەو تابلۆیانەی لێیکردببووەوە و دزیبوونی و بە تەمابوو لە بازاڕدا بیانفرۆشێت".
س.ر

بیروڕا