کوردستانی

مووچەی هەزاران مووچەخۆر زیاددەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


مووچەی هەزاران مووچەخۆر زیاددەبێت
مەودا میدیا-

وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا سەرەمووچەی نزیکەی 10 هەزار پێشمەرگە خەرجبکات، بڕیاریشە بە دوو لیست ئەو سەرەمووچەیە بدرێت.

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە سەرەمووچەی مووچەی 2022ی 9 هەزار و 582 پلەدار و پێشمەرگە خەرجبکات.

وەک لە نووسراوەکەدا هاتووە، بە دوو لیست سەرەمووچە بە پێشمەرگەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دراوە، لیستێکیان سەرەمووچە بە هەزار 503 کەس دراوە و لە لیستی دووەمدا بە هەشت هەزار و 79 پێشمەرگە دراوە، بەپێی رێنوێنییەكانی وەزارەتی پێشمەرگە، بەهۆی سەرەمووچەکانیانەوە مووچەی ئەو كەسانە زیاد دەبێت.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan