کوردستانی

دیاردەی فرۆشتنی بەنزین لەسەر شەقامەکان سەرهەڵدەداتەوە و قایمقامییەتیش هۆشداری دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


دیاردەی فرۆشتنی بەنزین لەسەر شەقامەکان سەرهەڵدەداتەوە و قایمقامییەتیش هۆشداری دەدات
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ماوەیەکە دیاردەی فرۆشتنی بەنزین لەسەر شەقامەکان سەری هەڵداوەتەوە، سەرۆکی لیژنەکانی قایمقامییەتی سلێمانیش دەڵێت 'ئاگادارکراونەتەوە بە زووترین کات ئەو کەسانە لابچن لەسەر شەقامەکان ئەوکارە نەکەن".

رێکان جەمال، سەرۆکی لیژنەکانی قایمقامییەتی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئاگاداریین دیاردەی فرۆشتنی بەنزین لە شەقامەکان سەری هەڵداوەتەوە، بۆیە لەڕێگەی لیژنەیەکی تایبەتمەندەوە ئەوکەسانە ئاگادارکراونەتەوە کە دەبێت بەزووترین کات ئەو بەنزینانە لابەن و لەسەر شەقامەکان نەیفرۆشن".

سەرۆکی لیژنەکانی قایمقامییەتی سلێمانی وتی "فرۆشتنی ئەو بەنزینە هیچ گونجاو نییە لەڕووی سەلامەتی و جۆری بەنزینەکەوە، بۆیە ئەگەر ئەوکەسانە لەسەر ئەوکارە بەردەوامبن و لانەچن دوای ئاگادارکردنەوەیان رێکاری یاسایی بەرانبەریان دەگیرێتەبەر".

نرخی بەنزین لە هەرێمی کوردستان بەرزە و کوالێتییەکەشی باش نییە، بۆیە هەندێک کەس لە کەرکوکەوە بەنزین بە نرخێکی کەمتر دەهێنێت و لەسەر شەقامەکان دەیفرۆشێتەوە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan