کوردستانی

دیاردەی خۆرگیران روودەدات و هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دیاردەی خۆرگیران روودەدات و هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

لە کۆتایی ئەم مانگەدا خۆرگیرانی نیوە یان بەشەکی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عیراق روودەدات و هەرێمی کوردستانیش وەک وڵاتانی ناوچەکە بێ بەش نابێت لەم دیاردە گەردوونییە.

پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای بواری کەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند "لە رۆژی 25ی تشرینی یەکەمی 2022 دیاردەی خۆرگیرانی نیوە یان بەشەکی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عیراق روودەدات و هەرێمی کوردستانیش وەک وڵاتانی ناوچەکە بێ بەش نابێت لەم دیاردە گەردوونییە".
 
ئاماژە بەوەشکرد "خۆرگیرانەکە لە کاتژمێر 11:58 پێشنیوەڕۆ بە کاتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و لە کاتژمێر 04:02 ئێوارە کۆتایی پێدێت، ماوەی خۆرگیرانەکە چوار کاتژمێر دەبێت لە سەرتاسەری جیهان وە لە هەرێمی کوردستان کاتژمێر 2:31 خولەک دەبێت". 

پشتیوان ئیبراهیم وتی "خۆرگیرانەکە لەم شوێنانە دەبینرێت، دەستپێکی خۆرگیرانەکە لە ئایسلەند دەبێت و پاشان وڵاتانی بەریتانیا، نەرویج، سوید، فینلەندا و وڵاتانی ئەوروپا و بەشێکی ئاسیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تورکیا و ئێران و سوریا و عیراق دەگرێتەوە ناوەڕاستی خۆرگیرانەکە وڵاتی رووسیا دەبێت و بەشێکی کەم لە ئەفەریقا و عمان و پاکستان دەگرێتەوە و پاشان کۆتایی بە خۆرگیرانەکە دێت".

وتیشی "خۆرگیران بەپێی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان جیاواز دەبێت، لە هەرێمی کوردستان لە 40% بۆ 52% دەبینرێت"، هەروەها بەپێی ناوچەکان خۆرگیرانەکە بەمشێوەیە:

- شاری دهۆک لە کاتژمێر 12:56 دەستپێدەکات و لە کاتژمێر 3:27 دوانیوەڕۆ کۆتایی دێت.

- شاری هەولێر لە کاتژمێر 12:59 نیوەڕۆ دەستپێدەکات و لە کاتژمێر 3:30 دوانیوەڕۆ کۆتایی پێدێت.  

- شاری کەرکوک لەکاتژمێر 1:01 دوانیوەڕۆ دەستپێدەکات و لە کاتژمێر 3:31 دوانیوەڕۆ کۆتایی دێت .

- شاری سلێمانی لە کاتژمێر 1:03 دوای نیوەڕۆ دەستپێدەکات لەکاتژمێر 3:33 دوانیوەڕۆ کۆتایی دێت .

- شاری هەڵەبجە  لە کاتژمێر 1:04 دەستپێدەکات و لە کاتژمێر 3:34 دوانیوەڕۆ کۆتایی دێت .

س.ر
Qaiwan
Qaiwan