کوردستانی

فۆرمی دامەزراندن بۆ چەند پسپۆڕییەک دابەشدەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


فۆرمی دامەزراندن بۆ چەند پسپۆڕییەک دابەشدەکرێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی چەمچەماڵ سبەینێ سێشەممە 4ی تشرینی یەکەمی 2022 فۆڕمی وانەبێژی بۆ چەند پسپۆڕییەك دابەشدەكات لە 11 قوتابخانەی سنووری قەزای چەمچەماڵ.

ئەمڕۆ دووشەممە 3ی تشرینی یەکەمی 2022 بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی چەمچەماڵ رایگەیاند "ئاگادارتان دەکەینەوە کە پێویستیمان بە هەشت پسپۆڕی بیرکارییە لەگەڵ سێ پسپۆڕی فیزیا بۆ چەند قوتابخانەیەك".

ئاماژە بەوە كراوە، لەو 11 قوتابخانەیە پێویستیان بە مامۆستای وانەبێژ هەیە:

1- قوتابخانەی عەسکەر / بیرکاری.
2- قوتابخانەی گردخەبەر / بیرکاری.
3- قوتابخانەی تەقتەق / بیرکاری.
4- قوتابخانەی مەملەحە / بیرکاری.
5- قوتابخانەی بانیمۆرد / بیرکاری.
6- قوتابخانەی سۆلاڤ / بیرکاری.
7- قوتابخانەی ڕۆخانە / بیرکاری.
8- قوتابخانەی قۆجەلەر / بیرکاری.
9- ئامادەیی هاموون / فیزیا بە مەرجێک پۆلی دوانزە بڵێتەوە.
10- ئامادەیی کوردستان / فیزیا بەمەرجێک پۆلی دوانزە بڵێتەوە.
11- ئامادەیی گۆران فیزیا/ بە مەرجێک پۆلی دوانزە بڵێتەوە.

پەروەردەی چەمچەماڵ ئەوەشی خستووەتەڕوو "هەرکەس خوازیارە دابندرێت بە وانەبێژ بۆ ئەو شوێنانە سبەینێ سەردانی پەروەردە بکات بە مەبەستی وەرگرتنی فۆرمی وانەبێژی کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی، رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی 6ی10ی 2022 دوامۆڵەتە بۆ وەرگرتنی فۆرمەکان".

بەپێی رێنوێنیی ژمارە 14ی دارایی، ئەو مامۆستا وانەبێژانەی هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمن 350 هەزار دیناریان بۆ خەرج دەکرێت و بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیش 400 هەزار دینار خەرجدەکرێت.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan