کوردستانی
بڕیاری خەرجکردنی پارەی توێژێک درا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی له وه‌زاره‌تی بارزگانی و پیشه‌سازیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشکرایکرد سەرۆک وەزیرانی عیراق واژۆی لەسەر بڕیاری خەرجکردنی شایستە دارییەکانی جوتیارانی هەرێمی کوردستان داوە بۆ ساڵه‌كانی (2014، 2015 و 2016).
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی له وه‌زاره‌تی بارزگانی و پیشه‌سازیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند "لە میانەی سەردانەکەی ئەمڕۆی دووشەممە 3ی تشرینی یەکەمی 2022 بۆ شاری هەولێر مستەفا کازمی، سه‌رۆك وەزیرانی عیراق دووپاتی واژۆكردنی فه‌رمانی خه‌رجكردنی شایسته‌ی دارایی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵه‌كانی (2014، 2015 و 2016) كردووه‌ته‌وه".
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لەمیانەی وتارێکیدا لە مەراسیمی ساڵڕۆژی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلالدا وتی " رۆژی یەکشەممەی رابردوو رەزامەندی کۆتاییمان داوە بۆ خەرجکردنی پارەی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵەکانی (2014، 2015 و 2016)، هیوادارین لە زووترین کاتدا بەسەر جوتیاراندا دابەشبکرێت".
پێشتر له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه، بڕی 268 ملیار دیناری پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان بۆ بۆ ساڵه‌كانی (2014، 2015 و 2016) خه‌رجكردووه و به‌سه‌ر جووتیاران دابه‌شكراوه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا نزیكه‌ی 309 ملیار دینار ماوەته‌وه.
س.ر

بیروڕا