کوردستانی
لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمشەو لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی کەلار - خانەقین شۆفێری ماتۆڕسکیلێک دوای ئەوەی برینداربوو لە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند "ئەمشەو دووشەممە 3ی تشرینی یەکەمی 2022 لە ئاکامی پێکدادانی ماتۆڕسکیلێک و کیا بینگۆ بارهەڵگر، لە سەر رێگەی کەلار - خانەقین لەنزیک گوندی ساڵح ئاغا لێخوڕی ماتۆڕسکیلەکە بە سەختی برینداربوو دەستبەجێ گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا".
ئاماژە بەوەشکراوە "ماتۆڕسکیلەکە بە ئاڕاستەی قەزای خانەقین رۆشتوە و کیاکە بەپێچەوانەوە لەنزیک ساڵح ئاغا پێکیانداداوە، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە لەدایکبووی ساڵی 2005ە، تیمی هاتوچۆ لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە بەمەبەستی زانینی هۆکاری رووداوەکە".
س.ر

بیروڕا