کوردستانی
بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە کەسێک بریندارکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕیوبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان رایدەگەیەنێت ئەمڕۆ سێشەممە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە هاوڵاتییەک لە قەزای کەلار بریندارکرا کە پەیوەندیی بە کێشەکەوە نەبووە.
عەلی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد "بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 4ی تشرینی یەکەمی 2022 تۆمەتبارێک تەقە لە هاوڵاتییەک کردووە و برینداربووە، دوای چارەسەری پێویست لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار بەهۆی سەختی برینەکەیەوە رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراوە".
باسی لەوەشکردووە "بەپێی وتەی براکەی ئەو کەسەی برینداربووە پەیوەندی بە کێشەکەوە نەبووە، تۆمەتبارەکە کێشەی لەگەڵ برایەکی بریندارەکە هەبووە، هەروەها تۆمەتبارەکە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 406 فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە".
س،ر

بیروڕا