کوردستانی
ئاڵۆزییەکانی ئێران کاریگەری لەسەر دەروازە سنوورییەکان هەیە؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی مەرزی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران رایدەگەیەنێت لەئێستادا ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاساییە، هاتوچۆی هاوڵاتییانیش لەو سنوورە وەک رۆژانی رابردوو بەردەوامە.
سیروان حسێن، وتەبێژی مەرزی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە لێدوانێکدا تایبەت بە مەودا میدا باسی لەوەکرد "سەرەڕای مانگرتن و خۆپیشاندان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و بەشێک لە شارەکانی ئێران ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئسلامیی ئێران ئاساییە".
سەبارەت بە هاتوچۆی هاوڵاتییان لە نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئسلامیی ئێران ئاماژەی بەوەکرد "هاتوچۆ لەو سنوورە بەردەوامە وەک رۆژانی ئاسایی".
بەهۆی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی تەمەن 22 ساڵی خەڵکی شاری سەقز زیاتر لە دوو هەفتەیە مانگرتن و خۆپیشاندان لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و بەشێک لە ناوچەکانی دیکەی ئێران بەردەوامە، بەپێی زانیارییەکانی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لەو وڵاتە تاوەکو ئێستا 23 کەس گیانیان لەدەستداوە و هەزار و 138 هاوڵاتیش برینداربوون.
س،ر

بیروڕا