کوردستانی

ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە قوتابخانەیەکدا و لە دوو خوێندکار دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە قوتابخانەیەکدا و لە دوو خوێندکار دەدات
مەودا میدیا-

نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە لە سلێمانی ئۆتۆمبێلێک کۆنترۆڵ لەدەستدەدات خۆی دەکات بە قوتابخانەیەکدا لە ئەنجامدا دوو خوێندکار بە سەختی بریندار دەبن، لەئێستادا رەوانەی نەخۆشخانەی شار کراون و دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە.

سامان لەتیف، وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی لە لێدوانێکی تایبەت بە مەودا میدیا رایگەیاند "پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 4ی تشرینی یەکەمی 2022 لە گەڕەکی شەکرەکەی شاری سلێمانی بە هۆی رووداوی هاتوچۆوە دوو خوێندکار بە سەختی بریندار دەبن و لەئێستادا تەندروستیان ناجێگیرە". 

وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد "هەردوو خوێندکارەکە تەمەنیان 14 ساڵە لە نەخۆشخانەی شار لە ژێر چاودێری پزیشکیدان".

بە پێی زانیاریەکان ئۆتۆمبێلەکە کە ژنێک شۆفێری بووە خۆی کردووە بە قوتابخانەی جەمالی حاجی عەلی لە گەڕەکی شەکرەکەی شاری سلێمانی، لە ئەنجامدا ئەو دوو خوێندکارە بە سەختی برینداربوون.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan