کوردستانی

بارانبارین دەستپێدەکات و پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بارانبارین دەستپێدەکات و پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە
مەودا میدیا-

شارەزایەکی کەشناسی رایدەگەیەنێت، لە چەند رۆژی داهاتوو پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە، لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتووش ئەگەری چالاکبوونی ھەورە تریشقە و بارانی ھەڕەمەکی دەبێت.

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیویەتی "لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەری بەرزە پاڵەپەستۆی ژێر گەرم و وشک لەسەر کەشی ناوچەکان لەسبەی چوارشەممەوە 5 تشرینی یەکەمی 2022 تاوەکو ناوەڕاستی ھەفتەی ئایندە کاریگەری گەرما لەسەر ناوچەکان زیاد دەبێت بەرێژەی دوو پلەی سەدی پلەکانی گەرما لە سەرجەم ناوچەکان بەرزدەبێتەوە، بە گشتی ئاسمانی ناوچەکە لەم مەودایەدا بەزۆری ساماڵ و ھەندێک کات ھەورێکی کەمی دروست دەبێت".

ئەوەشی خستوەتەڕوو "لە ناوەراستی ھەفتەی ئایندەوە رێکەوتی 9 تشرینی یەکەمی 2022 بەدواوە لەئەنجامی ھاتنە خوارەوەی بارستە ھەوایەکی سارد لە ناوچەکانی ھەرێمدا بەرێژەی پێنج تاوەکو شەش پلەی سەدی پلەکانی گەرما لەسەرجەم ناوچەکاندا نزم دەبێتەوە".

ئەو شارەزاییەی بواری کەشناسی نووسیویشیەتی "لەرۆژی یەکشەممەی داهاتووەوە کەشی ناوچەکە بۆ ماوەیەکی کورت ناسەقامگیر دەبێت بەھۆی ھاتنی بڕێک شێ لەدەریای ناوەراستەوە ئاسمانی ھەرێمی کوردستان بەزۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور و ھەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری چالاکبوونی ھەورە تریشقە و بارانی ھەرەمەکی لەبەشێکی ناوچەکانی سنووری پارێزگای دھۆک و باکووری پارێزگای ھەولێر، ھەروەھا چالاکبوونی خێرایی با و خۆڵبارینیش لەئارادا دەبێت".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan