کوردستانی

وردەکاری بۆردوومانکردنی ئۆتۆمبێلێک لە شارباژێڕ

مەودا میدیا - سلێمانی |


وردەکاری بۆردوومانکردنی ئۆتۆمبێلێک لە شارباژێڕ
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە لەسەر پردی شێخەڵ مارێنی نزیک ناحیەی زەلانی قەزای شارباژیڕ لە سنووری پارێزگای سلێمانی درۆنێک لە ئۆتۆمبێلێکی گەریلاکانی پەکەکەی داوە و لە ئەنجامدا کەسێک برینداربووە.

شاهۆ عوسمان، قایمقامی قەزای شارباژێڕ بە مەودا میدیای راگەیاند "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 4ی تشرینی یەکەمی 2022 لەسەر پردی شێخەڵ مارێنی نزیک ناحیەی زەلانی قەزای شارباژێڕ لە سنووری پارێزگای سلێمانی درۆنێک لە ئۆتۆمبێلێکی گەریلاکانی پەکەکەی داوە و لە ئەنجامدا کەسێک برینداربووە".

ئاماژەی بەوەشکرد " تیمەکانی تەندروستی و هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و هیچ زیانیکی گیانی بەر خەڵکی مەدەنی و ناوچەکە نەکەوتووە".

هەر ئەمڕۆ سێشەممە 4ی تشرینی یەکەمی 2022 لە گەڕەکی بەختیاری شاری سلێمانی ئەندامێکی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە بەردەم ماڵەکەی خۆیدا دەستڕێژی گولـلەی لێکرا و شەهیدکرا.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan