کوردستانی

سبەینێ پارەی توێژێک دابەشدەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەینێ پارەی توێژێک دابەشدەکرێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی هەولێر سەرجەم بەڕێوەبەری قوتابخانەکانی سنووری پەروەردەی ناوەندی ھەولێر ئاگاداردەکاتەوە کە سبەینێ سەردانیان بکەن بۆ وەرگرتنی شایستەی مامۆستایانی وانەبێژ.

ئەمڕۆ سێشەممە 4ی تشرینی یەکەمی 2022 بەڕێوەبەرایەتیی پەروردەی هەولێر رایگەیاند "سەرجەم بەڕێوەبەری قوتابخانەکانی سنووری پەروەردەی ناوەندی ھەولێر ئاگاداردەکەینەوە کەوا سبەی چوارشەممە 5ی تشرینی یەکەمی 2022 سەردانی دیوانی پەروەردە ⁄ بەشی ژمێریاری بکەن بۆ وەرگرتنی شایستەی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی ئابی 2022".

لە بەشێک لە پەروەردەکانی هەرێمی کوردستان دەستکراوە بە دابەشکردنی شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی ئابی 2022.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan