کوردستانی

تورکیا بە چڕی بۆردوومانی قەزایەکی هەرێمی کوردستانی کرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


تورکیا بە چڕی بۆردوومانی قەزایەکی هەرێمی کوردستانی کرد
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا بۆردوومانی گوندەکانی زەردکاوە، کۆشکەوە، بەیانە و رەنێنەی سنووری قەزای پێنجوێنی کرد، قایمقامی قەزاکەش دەڵێت "زیانی گیانی نییە".

زانا عەبدولڕەحمان، قایمقامی قەزای پێنجوێن بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 4ی تشرینی یەکەمی 2022 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا سنووری گوندەکانی زەردکاوە، کۆشکەوە، بەیانە و رەنێنە-یان بۆردوومان کردووە".

قایمقامی قەزای پێنجوێن ئاماژەی بەوەشکرد "دانیشتووانی گوندەکان سەلامەتن و زیانی گیانی نییە، هەروەها لەئێستادا بۆردوومانەکە کۆتایی هاتووە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan