کوردستانی
تۆمەتباری رووداوی تیرۆرکردنی ناگەهان ئاکارسەر، سەرنووسەری گۆڤاری ژنۆلۆژی دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی بکوژی ئەو ئەندامەی پەکەکەی راگەیاند کە بەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی بەختیاری شاری سلێمانی شەهیدکرا.
لە راگەیەندراوەکەی ئاسایشی سلێمانی هاتووە "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 4ی تشرینی یەکەمی 2022 ئاگادارکراین لە رووداوێکی كوشتنی ژنێک بەناوی ( ناگەهان کمال ئاکارسەر) لە گەڕەکی بەختیاری شاری سلێمانی دەستبەجێ هێزەکانمان گەیشتنە شوێنی rووداوەکە و دەست بە لێکۆڵینەوە کرا و پاش بەدواداچوونی ورد لەماوەی چەند کاتژمێرێکی کەمدا لە ژێر رێنمایی بەڕێز سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژهەڵاتی هەولێر- کۆیە توانرا تۆمەتبارانی ئەم کردەوەيه دەستگیربکەین".
ئاماژە بەوەکراوە "لەئیستا لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەر راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە، لێرەوە سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاستەی هاوڵاتییانی دڵسۆز و نیشتیمان پەروەردەکەین کە هاوکارمان بوون لە دەست خستنی زانیاری لەسەر تۆمەتباران ".
س.ر

بیروڕا