کوردستانی
بوومەلەرزەیەک رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەرەبەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک رۆژهەڵاتی کوردستان بە گوڕی 5.5 پلە بە پێوەری رێختەر دەهەژێنێت، بەپێی زانیارییەکان نزیکەی 200 کەس برینداربوون.
ئەمڕۆ چوارشەممە 5 تشرینی یەکەمی 2022 دەوروبەری کاتژمێر چواری بەرەبەیان، بوومەلەرزەیەک لە ناوچەیەكی سنووریی نێوان كۆماری ئیسلامیی ئێران و ئازەربایجان و ئەرمینا روویداوە بوومەلەرزەكە لە ناوچەی "خۆی" لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی كوردستان بووە.
بەپێی زانیاری سەنتەرەکانی جیۆلۆجی، بوومەلەرزەكە تووندتر بووە و بە گوڕی 5.5 پلە بووە و بەدووریی 11 كیلۆمەتر لە ناوچەی خۆی رووی داوە.
موجتەبا خالیدی، وتەبێژی سەنتەری فریاكەوتنی خێرای ئێران ئاشكرای كردووە، لەئەنجامی بوومەلەرزەكە زیاتر لە 200 كەس برینداربوون، ئەوەش روونکراوەتەوە، بەشێكی زۆری بریندارەكان لەكاتی هەوڵدان بۆ خۆڕزگاركردن لەمەترسییەكانی بوومەلەرزەكە برینداربوون.
س.ر

بیروڕا