کوردستانی

هەواڵێکی دڵخۆشکەر لە وەزارەتی خوێندنی باڵاوە راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەواڵێکی دڵخۆشکەر لە وەزارەتی خوێندنی باڵاوە راگەیەندرا
مەودا میدیا-

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا کرێی خوێندن لە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگە حکومی و ئەهلییەکان بەڕێژەى %45 کەم بکاتەوە، داشکاندنەکە هەموو قۆناغەکانی دەگرێتەوە. 

عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان بڕیاریدا کرێی خوێندن لە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگە حکومی و ئەهلییەکان بە هەمان شێوەی ساڵی رابردوو بە رێژەی لە 45% داشکاندنی بۆ بکرێت".

باسی لەوەشکرد "داشکاندنی کرێی خوێندن لەگشت قۆناغەکانى خوێندنى بەرایى و خوێندنى باڵا (پارالێل - ئێواران) دەبێت، هەروەها کرێى خوێندنى زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان بەپێى ئەنجامەکانى رێزبەندى نیشتمانى، بە رێژەى 10% بۆ 20 % بۆ سەرجەم قۆناغەکانى خوێندن کەمکردووەتەوە".

وتەبێژەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا رونیشیکردووە " ئامانجى وەزارەتەکەمان لە کەمکردنەوەى کرێى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکان بە لەبەر چاوگرتنى بارى دارایى هاوڵاتییانى کوردستان و رەخساندنى هەلى زیاترى خوێندن و پەرەپێدانى تواناکانى گەنجانی هەرێمە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan