کوردستانی

لە ناوچەیەکی هەرێم دەست بەسەر چەکی حەشاردراودا گیرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە ناوچەیەکی هەرێم دەست بەسەر چەکی حەشاردراودا گیرا
مەودا میدیا-

ئاسایشی گەرمیان رایدەگەیەنێت، هێزەکانیان توانیویانە لەو ناوچەیە دەست بەسەر کۆمەڵێک چەک وتەقەمەنی حەشاردراودا بگرن، ویستراوە دواتر بۆ مەبەستی کاری تیرۆیستی و تەقینەوە بەکاربهێنرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیان ئەمڕۆ چوارشەممە 5تشرینی یەکەمی 2022 لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە تێدا هاتووە "هێزەکانمان لەیاریدەرێتی ئاسایشی کفری سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان سێی ئەم مانگە کۆمەڵێک کەرەستەی تەقەمەنی لە جۆری  باروت، رومانە و حەشۆ  لەدەشتایەکانی دەرەوەی شاری کفری دۆزیووەتەوە و دەستیان بەسەرداگرتووە".

ئەوەشخراوەتەڕوو "گومان دەکرێت ئەو کەرەستە تەقەمەنییانە بۆمەبەستی گواستنەوە لەوشوێنە حەشاردرابێت تاوەکو دواتر بۆمەبەستی کاری تیرۆیستی و تەقینەوە بەکاربهێنرێت".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan