کوردستانی

كچە پەرستیارێك گیانی لەدەستدا و سیانی دیکەش برینداربوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


كچە پەرستیارێك گیانی لەدەستدا و سیانی دیکەش برینداربوون
مەودا میدیا-

بەیانیی ئەمڕۆ رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگەی کەرکوک - لەیلان لە نزیک کارگەی چیمەنتۆی لەیلان روویدا، لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستدا و سیانی دیکەش برینداربوون.

رووداوەكە بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 5ی تشرینی یەكەمی 2022 لەسەر رێگەی کەرکوک - لەیلان و لە نزیک کارگەی چیمەنتۆی لەیلان روویدا، ئەوەش بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەكەیانەوە. 

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە هاتوچۆی کەرکوک وەرگیراوە، ئەو پەرستارانە دەوامیان لە نەخۆشخانەی لەیلان بووە، ویستویانە بچن بۆ دەوام، بەڵام لە رێگە ئۆتۆمبێلەكەیان وەرگەڕاوە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan