کوردستانی
لەماوەی یەك مانگدا زیاتر لە 15 هەزار منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵان چارەسەركراون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت لەماوەی مانگێکدا لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵانی فێركاری لە شاری سلێمانی زیاتر لە 15 هەزار منداڵی نەخۆش چارەسەرکراون.
بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاشکرایکرد "بەپێی ئامارێك لەماوەی مانگی رابردوودا واتە لە رێکەوتی (1 بۆ 2022/9/30) لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵانی فێركاری لە شاری سلێمانی 15 هەزار و 373 منداڵی نەخۆش لە هەردوو دەوامی بەیانیان و ئێوارانی بەشی راوێژكاری نەخۆشخانەكە بینراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە".
باس لەوەشکراوە "بەپێی ئامارەكان لە مانگی رابردوودا لە نەخۆشخانەی منداڵان 235 منداڵ لە بەشی نەبەكام داخڵكراون و 263 منداڵ لە بەشی بەدخۆراكی و 234 منداڵ لە بەشی تیشك و دەمار بینراون و 658 حاڵەتی هەناسەتوندی و 24 حاڵەتی گیانلەدەستدانی منداڵ تۆماركراوە".
لە راگەیەندراوەکە ئەوەش هاتووە "مانگی رابردوو لە نەخۆشخانەی منداڵان 17 هەزار و 101 پشكنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر و 353 پشكنینی گەشەی هۆرمۆن و 419 سۆنەر و 138 ئیكۆ و 24 نازور ئەنجام دراوە و 645 تیشك گیراوە".
س.ر

بیروڕا