کوردستانی

نەخۆشخانەی دەروونی هەولێر رەتیدەکاتەوە پزیشکیان هەبێت بەناوی روناک قاسم

مەودا میدیا - سلێمانی |


نەخۆشخانەی دەروونی هەولێر رەتیدەکاتەوە پزیشکیان هەبێت بەناوی روناک قاسم
مەودا میدیا-

نەخۆشخانەی دەروونی هەولێر لەبارەی هەبوونی پزیشکێک لە نەخۆشخانەکەیان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت پزیشکێک نییە بەناوی (روناک قاسم ئاغا) لە نەخۆشخانەکەیان.

لە روونکردنەوەکەی نەخۆشخانەی دەروونی هەولێر هاتووە "بەڕێزان کەسێک بە ناوی (روناک قاسم ئاغا) ماوەیەکە لە سۆشیال میدیا خۆی وەک پزیشکی دەروونی ناساندووە،  گوایە لە نەخۆشخانەی دەروونی هەولێرە، هەروەها ناوبراو چەند نووسینێکی کۆمەڵێک پزیشکی دەروونی بەکارهێناوە بەناوی خۆیەوە لە پەیجی تایبەتی خۆی، ٸێمە وەکو نەخۆشخانەی دەروونی هەولێر هەموولایەک ئاگادار دەکەینەوە، کە لە تێکڕای شاری هەولێر بە نەخۆشخانەکەشمانەوە، هیچ پزیشکێکی دەروونیمان نییە بەو ناوە، ٸەوەی ٸەو ڕووناک ناوە دەیکات، هەڵخەڵەتاندنی خەڵک و هەوڵدانە بۆ بەناوبانگبوون بەڕێگەی ناشەرعی".

ئاماژە بەوەکراوە "کەناڵەکانی راگەیاندن و سۆشیال میدیاش ٸاگادار دەکەینەوە، نەکەونە ناو ئەم داوەوە و چیتر ناوبراو وەک پزیشکی دەروونی نەناسێنن و نەبنە هاندەر بۆ بڵاوکردنەوەی بابەتی دزراو لەلایەن ناوبراوەوە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan