کوردستانی
ئەو تۆمەتبارانە دەستگیرکران کە رومانەیان هەڵدابووە ماڵێکەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارانەی راگەیاند کە رومانەیان هەڵدابووە ماڵێکەوە لە قەزای چەمچەماڵ کە تەنها زیانی مادەی هەبووە.
لە راگەیەندراوەکەی ئاسایشی سلێمانیدا هاتووە "کاتژمێر 3:15 خولەکی شەوی 22 لەسەر 23ی ئەیلولی 2022 لە گەڕەکی ئاشتی قەزای چەمچەماڵ دوو تۆمەتبار بەناوەکانی (م ، ج ، ج) و (ک ، ف ، ن ) دەچنە سەرماڵی هاوڵاتyیەک بەناوی ( ڕ ، ح ، ش ) کە پیشەی مامۆستایە و rومانەیەک دەکەنە ماڵەکەیە و تەقە لە ماڵەکەی دەکەن، پاش رووداوەکە تۆمەتبارەکان هەڵدێن و چەند گەڕەکێک لەنزیک ڕوداوەکە لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە تەقەیان لێدەکرێت هەردوو تۆمەتبارەکە بریندار دەکرێن پاشان یەکێک لە تۆمەتبارە بریندارەکان بەناوی (م ، ج ، ج ) گیانلەدەستدەدات و ئەوی دیکەشیان هەڵدێت".
ئەوەشخراوەتەڕوو "پاش ئاگادارکردنەوەی هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لەم بارەیەوە تیمە تایبەتەکانمان راسپێردران بۆ کۆکردنەوەی زانیاری ورد و دەستنیشانکردن و دۆزینەوەی تۆمەتباران، سەرەنجام پاش وەرگرتنی رەزامەندی بەڕێز دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوە دوو تۆمەتبار بەپێی مادەی (345) لە یاسای سزادان لەلایەن هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی دەستگیرکران، یەکێک لە تۆمەتبارە دەستگیرکراوەکان بەناوی (ک ، ف ، ن ) لە کردەوەکەدا بەشدارەو وەک لە گرتەڤیدۆکەدا دیارە ماتۆڕسکیلەکە لێدەخوڕێت، ئەوی دیکەشیان بەناوی (م ، ح ، ن) هەستاوە بە دابینکردنی چەک و تەقەمەنی بۆیان.
ئەوەش هاتووە "سەبارەت بە زەرەرو زیانی خاوەن ماڵەکەی تەقەیلێکرا و رومانەکە خرایە ماڵیەوە لەو شەوەدا کەسیان لەماڵ نەبووە تەنها زیانی مادیان کردووە، لێکۆڵینەوەو گەڕان بەدوای تاوانبارندا لەوبارەیەوە بەردەوامە".
س.ر

بیروڕا