کوردستانی

لە بەرانبەر وەرگرتنی زیاتر لە 7 هەزار دۆلار کەسێک دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە بەرانبەر وەرگرتنی زیاتر لە 7 هەزار دۆلار کەسێک دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

ئاسایشی گەرمیان رایدەگەیەنێت، هێزەکانیان توانیویانە کەسێک بە تۆمەتی هەڕەشە و بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی هاوڵاتییەک دەستگیربکەن، بە بڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی دوو  یاسا راگیراوە.

بەرێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیان ئەمشەو 5 تشرینی یەکەمی 2022 لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە "دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای کردووە لە بەرێوەبەرایەتییەکەیان کە کەسێک هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدۆی لێدەکات، توانیویانە تۆمەتبارەکە بدۆزنەوە و دەستگیری بکەن".

ئەوەش هاتووە "تۆمەتبارەکە داوای بڕی 7 هەزار و 500  دۆلاری لە سکاڵاکار کردووە لە بەرانبەر بڵاونەکردنەوەی ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەدا، لەکاتی وەرگرتنی ئەو بڕە پارەیەی کە داوای کردبوو دەستگیرکراوە و لە لێکۆڵنەوەی سەرەتاییدا تومەتبار دانی بە تاوانەکەیدا ناوە".

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو "لەئێستادا  تۆمەتبارەکەلەسەر بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش بە پێی مادەی دوو لە یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندەیکرد ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan