کوردستانی
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی هەرێم سوپاسی دوو لایەن دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، كۆمسیۆن به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی یاسایی تووندی ده‌بێت به‌رانبه‌ر هه‌رلایه‌نێک ته‌شهیر به كۆمسیۆن بكات، هەروەها سوپاسی دادگەی فیدڕاڵی و سكاڵاكارانیش دەکات.
هه‌ندرێن محه‌مه‌د، سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی کوردستان بە دەنگی ئەمەریکای وتووە "ئومێد ده‌كه‌م هه‌موولایەک هاوكاری كۆمسیۆن بن ته‌شهیركردن به كۆمسیۆن به دامه‌زراوه‌یه‌كی هه‌رێم شتێكی خراپه و شتێكی نیشتمانی نییه، به‌ڕاستی ئه‌مجاره كۆمسیۆن به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی یاسایی تووندمان ده‌بێت به‌رانبه‌ر هه‌ر لایه‌نێک ته‌شهیر به كۆمسیۆن بكات به‌پێی ئه‌و یاسایانه‌ی كه له هه‌رێمه".
سەبارەت بە بریاری دادگەی فیدراڵیی عیراق لەسەر سکاڵایەکی نەوەی نوێ کە تایبەت بوو بە پرسی هەڵبژاردنەکان و کۆمسیۆنی هەرێمی کوردستان باسی لەوەکرد "سوپاسی دادگەی فیدڕاڵی دەکەم بۆ ئه‌وه‌ی كه به ویژدان و دادپه‌روه‌ربوون له‌و بڕیاره‌ی داویه‌تی ته‌نانه‌ت ده‌مه‌وێت سوپاسی سكاڵاكارانیش بكه‌م، چونكه ئه‌وان بوونه هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و كۆمسیۆنه به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی و ده‌ستووریی بناسرێت هه‌رچه‌نده له سه‌ره‌تادا پێمان ناخۆش بوو".
سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم رونیشیکردووەتەوە "تایبه‌ت به‌و بڕگه‌یه‌ی كه (حصری) لابراوە به‌ڕاستی زۆر كه‌س به هه‌ڵه لێكیداوه‌ته‌وه، هه‌ڵبه‌ت له 2015وه دركمان به‌وه كرد، چونكه ئێمه ده‌مانزانی كۆمسیۆنی كوردستان تایبه‌ته به هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان نه‌ک هه‌ڵبژاردنه‌كانی فیدراڵی، لەبەرئەوەی هه‌ڵبژاردنه فیدراڵییه‌كان له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌كرێت، ناكرێت ئێمه بڵێین كۆمسیۆنی كوردستان (حصری)یه، دەبێت رێگه بدرێت به كۆمسیۆنی عیراقیش ئیش بكات بۆ هه‌ڵبژاردنه فیدڕاڵییه‌كان و راپرسیه‌كانی فیدراڵی".

س.ر
بیروڕا