کوردستانی
گەنجێك لەکاتی کارکردندا گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەیانی ئەمڕۆ گەنجێکی تەمەن 23 ساڵ لە لە گوندی بەڵخەی سەر بە ناحیەی بیارە لەکاتی کارکردندا بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستداوە، پۆلیس دەستیکردووە بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە.
موقەدەم بەرزان عوسمان، وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە بە مەودا میدیای راگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ی تشرینی یەکەمی 2022 لە گوندی بەڵخەی سەر بە ناحیەی بیارە لەکاتی کارکردن کرێکاریکی گەنجی تەمەن 23 ساڵ بەناوی (رابەر محەمەد ئەحمەد) دانیشتووی قەزای سەیدسادق کارەبا لێیدا و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا".
وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەشکرد "تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی هەڵەبجە کرا و دۆسیەی لێکۆڵینەوەی لە بنکەی پولیسی بیارە بۆ رێکخرا".
س،ر

بیروڕا